TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەلجیکا گفتوگۆیان لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال کرد

Navas Jan
Admin
📅 14 Mayıs 2022 19:38

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەلجیکا گفتوگۆیان لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکەکە بۆ ناوچەکە کرد

ئەمڕۆ شەممە ١٤/٥/٢٠٢٢، لە سەڵاحەدین سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە فیلیپ ڤاندین بولک، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەلجیکا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی دوو لایەنە لە بوارە جیاجیاکاندا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و، گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بۆ ناوچەکانیان ئاڵوگۆڕ کرا.

Paylas: