سەرۆک بارزانی: گرنگیی ڕێككەوتنی ١١ی ئادار لەوەدا بوو، كە بۆ یەكەم جار بوو حكوومەتی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستاندا بنێت
پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی: گرنگیی ڕێككەوتنی ١١ی ئادار لەوەدا بوو، كە بۆ یەكەم جار بوو حكوومەتی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستاندا بنێت
سهرۆك مهسعود بارزانى، له یادى ٥١ ساڵهى ڕێككهوتننامهى ١١ی ئاداردا پهیامێكى بڵاو كردهوه و ڕاى دهگهیهنێت: "ئەگەرچی ڕێككەوتننامەی ١١ی ئادار دواجار لە لایەن ڕژێمەوە پێشێل كرا، بەڵام ئەو دەستكەوتە دەروازەیەك بوو بۆ قۆناغ و هەنگاوی گەورەتری خەباتی گەلەكەمان و بەدیهێنانی دەستكەوت و سەركەوتنی زیاتر".
ئهمڕۆ پێنجشهممه ١١.٣.٢٠٢١، سهرۆك بارزانى پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بە بەرزی یادی ٥١ ساڵەی ڕێككەوتننامەی ئاداری ١٩٧٠ دەكەینەوە، كە بەرهەمی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، گرنگیی ڕێككەوتنی ١١ی ئادار لەوەدا بوو، كە بۆ یەكەم جار بوو حكوومەتی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستاندا بنێت، ئەوەش سەلمێندرا دەستەڵاتدارانی عێراق لە ڕێگەی چەك و زەبروزەنگەوە ناتوانن ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن، بەرخودان و قوربانیدانی پێشمەرگە و یەكڕیزیی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەران بە سەركردایەتیی بارزانیی نەمر بوو، حكوومەتی ئەو كاتی عێراقی ناچار كرد بێتە سەر مێزی دانوستان و ماف و دەستكەوتێكی مێژوویی بۆ گەلەكەمان تۆمار بكرێت".
سهرۆك بارزانى ههروهها ئاماژهى بهوه داوه: "ئەگەرچی ڕێككەوتننامەی ١١ی ئادار دواجار لەلایەن ڕژێمەوە پێشێل كرا بەڵام ئەو دەستكەوتە دەروازەیەك بوو بۆ قۆناغ و هەنگاوی گەورەتری خەباتی گەلەكەمان و بەدیهێنانی دەستكەوت و سەركەوتنی زیاتر".
له پهیامهكهدا سهرۆك بارزانى ئهوهشى خستووهته ڕوو: "لەو یادە پیرۆزەدا لە كاتێكدا كە جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان و دیالۆگی گەلی كوردستان دەكەینەوە، بە بیر هەموو لایەكیش دەهێنینەوە، نكۆڵیكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان و پێشێلكردنی ڕێككەوتن و بنەما دەستووری و یاساییەكانی پەیوەست بە مافەكانی گەلی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ئیرادەی گەلەكەمان بۆ وەرگرتنی مافە ڕەواكانی ناشكێنێت، گەلی كوردستان ئەزموونێكی دوورودرێژی خەبات و هۆشیاری و كۆڵنەدانی هەیە، زۆر بە باشی مافەكانی خۆی دەناسێت و دەستبەرداری نابێت".