TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرەڕای بومەلەرزەكە، ئاگرێكی گەورە بەندەرێكی توركیای گرتووەتەوە

Navas Jan
Admin
📅 07 Şubat 2023 18:36

پەیامی کورد... سەرەڕای بومەلەرزەكە، ئاگرێكی گەورە بەندەرێكی توركیای گرتووەتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە، سەڕەڕای بومەلەرزە، ئاگرێكی فراوان بەندەری ئەسكەندەرونی توركیای گرتووەتەوەو زیانێكی ماددی زۆر بەر بەندەرەكە كەوت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ئاگرێكی فراوان بەندەری ئەسكەندەرونی توركیای گرتووەتەوەو زیانێكی ماددی زۆر بەر كەلوپەل و شمەكی چەند كۆمپانیایەك كەوتوەو تا ئێستا زیانە گیانیەكان نەزانراون.

جێگەی باسە، دوێنێ دووشەممە بومەلەرەزەیەكی بەهێز توركیاو سوریای گرتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە چوار هەزار كەس گیانیان لە دەستداوەو هەزاران كەسیش برینداربون و لە ئێستاشدا هەوڵەكانی بۆ دەرهێنانی بەشێكی دیكە لە هاوڵاتیان لەژێر باڵەخانە ڕوخاوەكاندا بەردەوامە.

 

Paylas: