Cîhan
سەرۆکی داواکاری گشتی سعوودیە گەیشتە تورکیا
بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی لە ئێستەنبوڵ سەرۆکی داواکاری گشتی سعوودیە ، گەیشتە تورکیا بۆ کۆبوونەوە لە دادگا.
بەپێی ڕاپۆرتێک سعوود مۆعجیب، سەرۆکی داواکاری گشتی سعوودیە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عیرفان فیدان، سەرۆکی داواکاری گشتی لە ئێستەنبوڵ، گەیشتە تورکیا بۆ کۆبوونەوە لە دادگا.
هاوکات سعوود مۆعجیب و شاندی یاوەری لە دەروازەی پرۆتۆکۆڵی دادگای ئێستەنبوڵەوە لە ناوچەی چاغڵایان هاتنە ناو دادگاوە و چوونە نووسینگەی سەرۆکی داواکاری گشتی.
هەروەها کۆبوونەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی لە ئێستەنبوڵ، عێرفان فیدان و شاندە سعوودییەکە دەستیپێکرد.