Cîhan
سەرۆکی فەڕانسا تووسی کۆرۆنا بووە
پەیامی کورد ... سەرۆکی فەڕانسا تووسی کۆرۆنا بووە
نووسینگه‌ى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگەیاند کە سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پكشنینى په‌تاى كۆرۆناى بۆ كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌شى پۆزه‌تیڤ بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشهممه١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، نووسینگه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، كه ماكرۆن پشكنینى تایبه‌ت به كۆرۆناى بۆ كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌شى پۆزه‌تیڤ بووه.
به‌پێى زانیاریی میدیا جیهانییه‌كان، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا چه‌ند نیشانه‌یه‌كى كۆرۆناى لێ به‌دیار كه‌وتووه، هه‌ر بۆیه پشكنینى تایبه‌ت به پهتاكهى بۆ كراوه.