TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی هەر سێ ووڵاتی ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە سەر دۆخی سووریا کۆدەبنەوە

سارا
Yazar
📅 04 Şubat 2019 19:17

پەیامی کورد  ...  ڤلادیێمیر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا، 14ی ئەم مانگە لە هاوینەهەواری سووچی، لەگەڵ هەردوو سەرۆكی توركیا و ئێران كۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، بە پێی بڵاوکراوەی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا  " كرێملین " ، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی سوریا و ناوچەكە، هەرسێ سەرۆكی روسیا و ئێران و توركیا كۆبونەوەیەكی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدەن.

تاکوو ئێستا میدیاكانی ڕووسیا هیچ زانیارییەكیان لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندوە، بەڵام مانگی رابردوو پۆتین رایگەیاندبو، كۆبونەوەیەك لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی دۆخی سووریاوە ئەنجامدەدات.

بەڕێوەچونی ئەو کۆبونەوەیە لە كاتێكدایە حكومەتەكانی ئانکارا و مۆسكۆ هەوڵدەدەن ناوچەیەك بۆ كەمكردنەوەی ململانێكان لەناو خاكی سووریا درووستبكەن.

هاوكات حكومەتی هەرسێ وڵاتەكە رایانگەیاندوە، پێیانخۆشە بگەنە رێككەوتنێكی سیاسی بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان لە خاكی سوریادا.
 

Paylas: