Cîhan
سەرۆك كۆماری ئێران: تۆڵەی كوژرانی ڕەزا موسەوی لە ئیسڕائیل دەكەینەوە
پەیامی کورد... سەرۆك كۆماری ئێران: تۆڵەی كوژرانی ڕەزا موسەوی لە ئیسڕائیل دەكەینەوە
سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: تۆڵەی كوژرانی ڕەزا موسەوی لە ئیسڕائیل دەكەینەوە كە لە دیمەشق كوژرا و یەكێك بووە لەڕاوێژكارە هەرە بە ئەزموونەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەسوریا.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران پەیامێكی بڵاوكردەوە و سەرەخۆشی لەبنەماڵەی موسەوی و سوپای پاساداران كرد و رایگەیاند: تۆڵەی كوژرانی سەید ڕەزا موسەوی لەئیسڕائیل دەكەنەوە.
ئاژانسی ئیرنای ئێران بڵاویكردەوە، سەید رەزا موسەوی بەهۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیلی داگیركار لەدەوروبەری دیمەشق كوژراوە، كەیەكێك بووە لەڕاوێژكارە هەرە بە ئەزموونەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەسوریا.