TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆكی ڕووسیا پرۆژەیاسای تایبەت بە پێدانی ڕەگەزنامەی ڕووسی بە هاووڵاتیانی بیانی واژوو کرد

سارا
Yazar
📅 24 Nisan 2020 21:35

پەیامی کورد    ...   سەرۆكی ڕووسیا پرۆژەیاسای تایبەت بە پێدانی ڕەگەزنامەی ڕووسی بە هاووڵاتیانی بیانی واژوو کرد

 سەرۆكی ڕووسیا پرۆژەیاسای تایبەت بە پێدانی ڕەگەزنامەی ڕووسی بە هاووڵاتیانی بیانی واژوو کرد ، كە ئەو پرۆژە یاسایە مەرجەكانی لەسەر بیانییەكان ئاسانتركردووە.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ئەیپریل ی ٢٠٢٠ پرۆژەیاسایەكی ووڵاتەكەی واژوو كرد، تایبەت بە پێدانی ڕەگەزنامە بە هاووڵاتیانی بیانی بێ ئەوەی دەست لە ڕەگەزنامەی ووڵاتەكانی خۆیان هەڵبگرن.
بەگوێرەی ئەو پرۆژە یاسایە، بۆ هەر خوازیارێكی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ڕووسی كە بەپێی چەند هەنگاوێكی یەك لەدوای یەك دەدرێتە بیانییەكان، مەرجی بۆ ماوەی سێ ساڵ مانەوە و ژیان لەناو ڕووسیا لابراوە.
هاوكات تایبەت بەو بیانییانەی لەگەڵ هاووڵاتیانی ڕووس هاوسەرگیریان كردووە، لەئەگەری مانەوەیاندا لە خاكی ڕووسیا و هەبوونی منداڵ لەنێوانیاندا، سەرجەم مەرجەكانی دیكە لەسەریان لادەبرێت، ئەوە بۆ هەر بیانییەكیش دەبێت كە یەكێك لە دایك و باوكی خاوەنی ڕەگەزنامەی ڕووسیا بن.
لە هەمانكاتدا، بەپێی رێنماییە نوێیەكانی ڕووسیا، هاووڵاتیانی هەریەك لە ووڵاتانی مۆڵداڤی ، كازاخستان و بێلاڕووس بە مەرجی هەبوونی مووڵەتی مانەوەیان بە شێوەیەكی كارا، بێ گوێدان بە ماوەی مانەوەیان لە ووڵاتەكە، دەتوانن بمێننەوە.

Paylas: