TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی پۆلیسی ژاپۆن دەست لەکار دەکێشێتەوە " دوابەدوای تێرۆری شینزۆ ئابێ "

سارا
Yazar
📅 27 Ağustos 2022 00:38
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی پۆلیسی ژاپۆن دەست لەکار دەکێشێتەوە " دوابەدوای تێرۆری شینزۆ ئابێ "

لە دوای تێرۆری " شینزۆ ئابێ " سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن کە مانگی ڕابردوو لە کاتی پێشکەش کردنی ووتار لە کاروباری هەڵبژاردنەکان هاتەئاراوە ، ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی ئاسۆشەیتێد پرێس ڕاپۆرتی دا سەرۆکی ئاژانسی پۆلیسی نیشتیمانی ژاپۆن دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند بە مەبەستی پەسەندکردنی بەرپرسیاری ئەم تەقەکردنە مەرگبارە ، لە پۆستەکەی خۆی دەست دەکشێنێتەوە .

قسەکانی " ئیتارۆ ناکامۆرا " سەرۆکی ئاژانسی پۆلیسی نیشتیمانی ژاپۆن بۆ دەست لەکار کشانەوە لە کاتێکدا راگەێندراوە کە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی " ئاژانسی پۆلیسی نیشتیمانی " نیشان دەدات چۆن ئەو لە بەرواری ٨ی جوولای لە ڕزگارکردنی گیانی شینزۆ ئابێ ناسەرکەوتووانە هەنگاوی ناوە ..

Paylas: