Cîhan
سەرۆککۆماری برازیل لە بەر کورت کردنی قژی چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری برازیل لە بەر کورت کردنی قژی چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هەڵوەشاندەوە .
بە گوێرەی هەواڵەکان لە میدیاکانی برازیل بوولسۆنارۆ سەرۆککۆماری برازیل لە دوای هەڵوەشاندنەوەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ " ژان ئێڤ لۆدریان " وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە هۆی بەرنامەی کارییەوە ، وێنەگەلێک لە خۆی لە کەناڵە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە کە خەریکی کورت کردنی قژەکانیەتی .کە ئەمەش کاردانەوەی گەورەی بە دوادا هاتووە .