سەرۆککۆماری قێرقیزێستان سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینەکەی لەکار بەرکەنار کرد
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری قێرقیزێستان سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینەکەی لەکار بەرکەنار کرد
نووسینگەی میدیایی سەرۆککۆماری قێرقێزستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە فەرمانی لە سەر ئەوەی کە سەرۆکوەزیران و باقی ئەندامانی کابینەکەی لە کار بدرێن واژوو کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک " سوورنبای جینبۆکف " سەرۆککۆماری قێرقیزستان لەم فەرمانەدا " کووباتبەک بووروونۆف " سسەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە و ئەندامانی کابینەکەی لەکار بەرکەنار کروودە .
بە پێی ئەم بەیانییەیە ، سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینە بە شێوەی کاتی و تا کاتی تەشکیلی دەوڵەتی نوێ بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیان بەردەوامی پیدەدەن .
جێگای ئاماژەدانە " سوورنبای جینبۆکف " چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لە دوای ئەو ئاڵۆزییانەی کە پێش هاتوون لە سەر دەرئەنجامی هەوڵبژاردنەکانی ئەم ووڵاتە ، لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ کەنارەگرتن لەم پۆستە هەواڵیدابوو .