TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ووڵاتانی فەڕەنسا ، ئیتاڵیا ، بەریتانیا ، و ئیسپانیا چەندین پەیام ئاراستەی ناتانیاهوو دەکەن

سارا
Yazar
📅 28 Mayıs 2020 00:51

پەیامی کورد    ...    سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ووڵاتانی فەڕەنسا ، ئیتاڵیا ، بەریتانیا ، و ئیسپانیا چەندین پەیام ئاراستەی ناتانیاهوو دەکەن .

ئێمانۆئێل ماکرۆن " سەرۆککۆماری فەڕەنسا " و بۆریس جانسۆن ، پێدرۆ سانچێز و جۆزێپێ کۆنتێ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ، ئیسپانیا ، ئیتاڵیا بە هەناردنی چەندین پەیامی جیاواز بۆ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە یەکگرتنەوەی کەرانەی باختەری و هەروەها پاشهاتە ناخۆش و مەترسیدارەکانی ئەم هەنگاوە هۆشداری مەترسیداریان بە ئیسرائیل ڕاگەیاند .

سەرۆککۆماری فەڕەنسا داوا لە بینیامین ناتانیاهوو دەکات لە هەرجۆرە هەوڵێکی تاکلایەنە بۆ یەکگرتنەوەی کەرانەی باختەری بۆ سەر سەرزەوینەکانی خۆی ، خۆی بپارێزێت ، چوونکە ئەم هەنگاوە سەقامگیری و ئەمنییەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێک دەدات و تەنیا ووتووێژ و قسە کردن لەگەڵ فەلەستینییەکان و درووست کردنی ڕێگە چارەی عادیلانە و هاوتەراز دەتوانێ ئەمنییەت و ئارامی بۆ ئیسرائیلییەکان بە دیاری بێنێت 

Paylas: