سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا کۆبوونەوە
سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جەریانی سەەفەری خۆی بۆ سووریا لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەدا دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا .
بە پێی ڕاپۆتێك نیهادی سەرۆککۆماری سووریا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ " پێنجشەممە " بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند کە " بەشار ئەسەد " سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە لە سەرلەشکەر " موحەمەد باقری " سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی هاوڕای ئەو پێشوازی کرد .
ئەسەد لەم دیدارەدا جگە لە ڕاگەیاندنی دڵخۆشی خۆی لە دەرئەنجامەکانی ئەو دانیشتنانەی ئەم دواییەی لایەکانی سووری و ئێرانی و واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی هاوکاری سەربازی و تەکنیکی نێوان ئەوان ، جەختی کردەوە کە ئەم ڕێکەوتننامەیە نیشاندەری ئاستی پەیوەندی بەرەوثێسچوونی ڕێکارەکانی نێوان هەردوو وولات بووە و دەرئەنجامی ساڵەها چالاکی هاوبەش و هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ شەڕی تێرۆریستی دژی سووریا و سیاسەتگەلی دوژمنکارانە لە دژی دیمەشق ق تاران دەبێت .
بە پێی ئەم بەیاننامەیە هاتووە ، باقری یش بە نۆبەی خۆی ڕوونیکردەوە کە ئێران بە بەردەوامی دانی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا لە بوارگەلی جیاواز گرینگی دەدات چوونکە ئەم جۆرە کارە بە قازانج و بەرژەوەندی نەتەوەکانی ئەم دوو ووڵاتە دۆستە و پاراستنی ئەوانە لە بەرامبەر دەستوەردانەکانی دەرەکی و هەنگاونان لە دژی بڕیارەکانی سەربەخۆی خۆیانە .