Cîhan
سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئەڵمانیا ئامادەکارییەکانی لووتکەی ناتۆیان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد... سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئەڵمانیا ئامادەکارییەکانی لووتکەی ناتۆیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، ئامادەکارییەکانی لووتکەی ناتۆیان تاوتوێ کرد.
لەمبارەیەوە کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی هەردوولا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، ئامادەکارییەکانی لووتکەی ناتۆ کە ١١-١٢ی تەمووز لە شاری ڤیلنیوس بەڕێوەدەچێت تاوتوێ کردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە بادین و شۆلتز لەبارەی چەندین بابەتەوە دوان بۆ بەهێزترکردنی ناتۆ.
هەروەها راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز پیرۆزبایی ئاراستەی جۆ بایدن و گەلی ئەمریکا کرد بە بۆنەی چواری تەمووز رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا.