سەرچاوەگەلی عێراقی : هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان لەم ووڵاتەدا
پەیامی کورد ... سەرچاوەگەلی عێراقی : هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان لەم ووڵاتەدا
سەرچاوەکانی عیراقی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هێرش بۆ سەر کاروانێکی سەر بە هیزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە عێراق هەواڵیان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ناوەندی زانیاری و گەیاندنی هەواڵگری ئەمنییەتی عێراق لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : کاروانی بارهەلگرەکانی عیراقی کە خەریکی ڕاگواستنی کەل و پەلی هاوپەیمانای نێودەوڵەتی لە ئازاد ڕێگای پەیوەندی نێوان سەماوە و دیوانییە بوونە ، کراوەتە ئامانجی پاکێتێکی تەقینەوە .
لە بەیاننامەی ئەم ناوەندەدا هاتووە : ئەم کاروانە بریتی لە بارهەڵگرگەلی کۆمپانیاکانی هەڵگرتن و گواستنەوەی عێراقی و شۆفێرگەلی عێراقی بووە کە کەل و پەلی هاوپەیمانانی ئەمریکی لە حاڵی دەرچوون لە عێراق یان لە ئازاد ڕێگای نێوان سەماوە و دیوانییە هەڵدەگرت .
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە : ئەم تەقینەوەیە بووەتە هۆی گەیاندنی زەرەر و زیان بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەڵام کاروانەکە بەردەوامی یان بە ڕێگاکەی خۆیان داوە.