TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات لایەنەکان کاندیدەکانی خۆیان

سارا
Yazar
📅 30 Mayıs 2020 19:14

پەیامی کورد     ...    سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات لایەنەکان کاندیدەکانی خۆیان 

جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : سەرۆكوەزیران داوای لە لایەنەكان كردووە كاندیدی ئەو وەزارەتانەی ماون پێشكەش بكەن، بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت و پەسەند بكرێت و كابینەكە تەواو بكرێت، بۆیە چاوەڕێی حكومەت دەكەین تەواوكردنی كابینەكە پێشكەش بكات و تا ئێستاش هیچ وادەیەكی بۆ دیاری نەكراوە.

د. بەشیر خەلیل حەداد، ڕایگەیاند: "تا ئێستا سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق تەواوكردنی كابینەكەی پێشكەشی پەرلەمان نەكردووە و چاوەڕێی سەرۆكوەزیران دەكەین كە كاندیدی ئەو وەزارەتانەی ماون پێشكەش بكات، بۆ ئەوەی پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدات و پەسەندیان بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا ناوی كاندیدان پێشكەشی پەرلەمان نەكراوە".

حەداد ووتیشی: "ئەوەی باس لەوە دەكرێت كە لەم هەفتەیەدا دەنگ بە تەواوكردنی كابینە دەدرێت، راست نییە، چوونكە وادەكەی دیاری نەكراوە و سەرۆكوەزیرانیش داوای لە لایەنەكان كردووە كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن، بۆیە ئەویش چاوەڕێی لایەنەكان دەكات و هەر كاتێك ناوەكان ئامادە بوون، ئەو كات پێشكەش دەكرێن و دەنگیان لەسەر دەدرێت و كابینەكە تەواو دەكرێت".

Paylas: