سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا لە یەکیتی ئەورووپا دەکات دەرگاکانی گفتۆگۆ بۆ ووڵاتەکەی بکرێتەوە
پەیامی کورد ... تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا لەیەکیتی ئەورووپا دەکات سەبارەت بە کشانەوەی ووڵاتەکەی دەرگای گفتوگۆکان بکەنەوە.
بەپێی راپۆرتێک لە " بی بی سی نیوز " تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندوە: پرسی کشانەوەی ووڵاتەکەی بەپلانێکی نوێوە دەخاتەوە بەردەم بەرپرسانی یەکیتی ئەورووپا و داوایان لێدەکات دەرگای گفتوگۆکان بکەنەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە یەکێتی ئەورووپا لەماوەی ڕابردوودا ڕەتیکردوەتەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لەو ڕێککەوتنەدا بکات کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا واژوویان کردووە، پەرلەمانی بەریتانیاش گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەی بەشێک لەخاڵەکانی ئەو رێککەوتنە کردوە و بەهەندێک لەخاڵەکان رازی نین.
لەبەرامبەردا پارتی کۆنە پارێزەکانی بەریتانیا داوای گۆڕانکارییان لە بڕگەی پەیوەندیدار بە سنوورەکانی نێوان ئایرلەندا و یەکێتی ئەورووپا کردووەو بەوهۆیەشەوە لەدژی پلانەکەی مەی دەنگیاندا.