Cîhan
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئەمشەو بە فەرمی بەیاننامەیەکی گرینگ سەبارەت بە نوێترین هەواڵی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئۆکراین بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئەمشەو بە فەرمی بەیاننامەیەکی گرینگ سەبارەت بە نوێترین هەواڵی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئۆکراین بڵاو دەکاتەوە .
دەوڵەتی کەنەدا ڕۆژی پینجشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی وولاتەکەی شەوی هەینی بە کاتی تاران دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی و میدیایی بەڕیوە دەبات .
بە پێی بەیاننامەی فەرمی ئەم دەوڵەتە ، جاستن ترۆدۆ بڕیار وایە لەم دانیشتنە میدیایی و ڕۆژنامەوانییەدا نوێترین هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە فڕینە تێکشکاو و ناسەرکەوتووەکەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە سەر ئاسمانی تاران دا بخاتە بەر دەستی هەموو لەیەکەوە .