Cîhan
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: سنوورەکان توندتر دەکەینەوە
پەیامی کورد … سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: سنوورەکان توندتر دەکەینەوە
لەسەر دۆسیەى کۆچبەران سەرۆک وەزیرانى پۆڵەندا داوا دەکات کە یەکێتى ئەوروپا سزاى زیاتر بەسەر بیلاروسیادا بسەپێنێت، جەختیش لە توندترکردنەوەى سنورەکانیان دەکاتەوە.
ماتیۆس مۆرافیسکى، سەرۆک وەزیرانى پۆڵەندا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بیلاروسیا کۆچبەران وەک کاتى فشاربەکاردەهێنێت.
راشیگەیاند، پێویستە گەشتى ئاسمانى لەرۆژهەڵاتى ناوەراستەوە بۆ بیلاروسیا رابگیرێت، بۆ ئەوەى سنوورێک بۆهاتنى کۆچبەران دابنرێت.
سەرۆک وەزیرانى پۆڵەندا هێرشى توندیشى کردە سەر بیلاروسیا و رایگەیاند، بیلاروسیا خەڵک دەهێنیت بۆ ئەوروپا، داواشیکرد یەکێتى ئەوروپا سزاى زیاترى بەسەردا بسەپێنیت.
جەختیشى کردەوە، سنورەکانمان توندتر دەکەینەوە و بە رووى بیلاروسیادا بە تەواوى دایدەخەین.