TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 10 Kasım 2020 21:23

پەیامی کورد    ...     سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

 نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان ڕاگەێندراویکی گرینگی دوای ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئازەربایجان بۆ وەستاندنی شەڕ بڵاو کردەوە

بە پێی ئەم ڕاگەێندراوە هاتووە : ڕێککەوتنێکمان بە بەشداری سەرکۆماری ڕووسیا و ئازەربایجان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی قەرەباغ واژوو کرد. بڕیارێکمان دا کە بۆ هەموو لایەکمان چەتوونە. ئاگربەست بۆ خەڵکی ئێمە و بۆ منیش ناخ هەژێنە.

ئەوە سەرکەوتن نییە. بەڵام هەتا ئەو کاتەی کە ئێوە نەڵێن دۆڕاوین، دۆڕانێک لە ئارا دانییە. ئێمە هیچ کات ناڵێین دۆڕاوین و ئەوە سەرەتای یەکیتی نەتەوەیی ئێمە دەبێت.

سەری کڕنۆش لە بەرامبەر هەموو شەهیدەکان دادەنوێنین. لە بەرامبەر هەموو سەرباز، ئەفسەر، ژەنراڵ و هێزە خۆبەخشەکاندا کە بە گیانیان بەرگریان لە ووڵاتی دایکیان کرد، سەری کڕنۆش دەچەمێنم.

شایانی باسە ، ئازەربایجان ئەو ڕێککەوتنە بە تەسلیم بوونی ئەرمەنستان  ناودەبات ، لەبەر ئەوەی ئەرمەنستان زۆربەی شوێنە گرینگەکانی قەرەباغی ڕادەستی ئازەربایجان کردووە.

Paylas: