TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل جەنگى راگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 07 Ekim 2023 18:21

پەیامی کورد... سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل جەنگى راگەیاند


سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی دەڵێت، “ئێستا ئێمە لە دۆخی جەنگداین”.


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردۆتەوە رایدەگەیەنێت،”ئێستا ئێمە لە دۆخی جەنگداین، نەک ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵی چەکداری بزووتنەوەی حەماس دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا”ی ڕاگەیاند، کە بریتیبوو لە هەڵدانی موشەک و دزەکردنی چەکدارەکانی بۆ ناو خاکی ئیسڕائیل.

لە بەرامبەردا سوپای ئیسڕائیل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی “شمشێری ئاسن” دژی ئەو گروپە چەکدارییە لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

Paylas: