سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی لۆبنان داواکارییەک ئاراستەی هەموو حێزبەکانی ئەو ووڵاتە دەکات
پەیامی کورد .... سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی لۆبنان داواکارییەک ئاراستەی هەموو حێزبەکانی ئەو ووڵاتە دەکات .
سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی لۆبنان داواکارییەکی ئاراستەی هەموو حێزبەکانی ئەو ووڵاتە کرد تاکوو لەگەڵ ئەۆێشنیاراتەکانی فەڕەنسا بۆ تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێ ، ڕەزامەندی و هاوکاری بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک موستەفا ئەدیب ، سەرۆککۆماری ڕاسپێردراوی لۆبنان ووتی : هەرجۆرە دواکەوتنێک لە تەشکیل کردنی دەوڵەت دۆخەکەی لۆبنان زیاتر و ژیان و گوزەرانی خەڵک و دوڵەت خراپتر دەکات .
ئەدیب هەروەها جەختی کردەوە کە لە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ گەیشتن بەم ئامانجە " تەشکیلی دەوڵەتی نوێ " بە هاوکاری میشل عۆن ، سەرۆککۆماری لۆبنان کەمتەرخەمی ناکات و داوای لە هەموو حیزبەکان کرد تاکوو بۆ سەرکەوتن پێشنیارەکانی فەڕەنسا دەربارەی تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێیی لۆبنان هاوکاری بکەن .
پێشتر ، فەڕەنسا داوای لە هێزە سیاسییەکان کردبوو کە لە سەر تەشکیل کردنی دەوڵەتێک بە سەرۆکوەزیرانی موستەفا ئەدیب بگەنە ڕێکەوتن .