سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیک ئاراستەی سەرۆکی چین دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیک ئاراستەی سەرۆکی چین دەکات
کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی چین کرد و تێدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی ووڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی پیۆنگ یانگ دووپاتکردەوە.
بەگوێرەی میدیای فەرمی کۆریای باکوور (KCNA)، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ، کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیەکی ئاراستەی شی جینپینگ سەرۆکی چین کرد و تێیدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی ووڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی پیۆنگ یانگ کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کیم لەنامەکەیدا جەختی لەسەر پاڵپشتی تەواوەتی سەرۆکی چین، پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار و گەلی چین کردوەتەوە لەبەرگریکردن لەئامانجە گشتییەکان و بەها باڵاکانی بیری سۆسیالیستی.
نامەکە بەرورای ١ ی ئۆکتۆبەری لەسەرە و بەبۆنەی ٧١-ەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری نوێی چین و پارتی کۆمۆنیستی ئەو ووڵاتە نێردراوە.
لەنامەکەیدا، سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەش کردوە، فشارە بەردەوامەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا ناتوانن هەرەس بە متمانە و باوەڕی چینییەکان بهێنێت بەو رێبازەی گرتویان.
کرێملین: ترامپ، پووتین و ماکرۆن دەربارەی شەڕی قەرەباغ راگەێندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە