TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای بەریتانیا ... ڕووسیا لە داعش و قاعیدە مەترسیدارترە

سارا
Yazar
📅 24 Kasım 2018 21:18

پەیامی کورد ...  سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای بەریتانیا ڕایگەیاند :  لە چاو گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە، ڕووسیا زۆر مەترسیدار ترە کە ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.

 مارک کارلتۆن ئێسمیت سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای بەریتانیا، لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ تێلێگراف ڕایگەیاند : ڕووسیا لە چاو گرووپە تووندڕەوەکانی وەکوو داعش و قاعیدە، هەڕەشەیەکی زۆر گەورەترە لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی بریتانیا.

ناوبراو هەروەها ووتی : ڕووسیا هەوڵێکی سیستێماتیکی بۆ کەڵک وەرگرتن لە خاڵی لاوازی ڕۆژئاوا بە تایبەتی لە بڕێک بواری نا شەرعی وەکوو ئامێری سایبێری ، فەلەکناسی و ژێردەریایی دەست پێکردووە . ناتوانین هەڕەشەی ڕووسیا لە بەرچاو نەگرین یان خود وەڵامی نەدەینەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: گرینگترین ووڵامی سەربازی لە دژی ڕووسیا ، بەردەوام بوونی تواناکان و پتەو بوون لە چوارچێوەی ناتۆ یە.

ئەمە لە حاڵێکدایە ، کە ڕووسیا هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دەست درێژی بۆ سەر ووڵاتانی ناتۆی ڕەت کردووەتەوە و لە پەرە سەندنی ناتۆ بۆ ناو سنوورەکانی ڕووسیا ڕەخنە دەگرێت

Paylas: