TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرکردە و پەرلەمانتاری پێشووی تورکمانی عێراق ، هەواڵ لە چوونی تێرۆریستێکی زۆر بۆ پارێزگای کەرکووک دەدات

سارا
Yazar
📅 11 Ocak 2019 23:12

پەیامی کورد  ...  پەرلەمانتاری پێشووی تورکمانی عێراق لە چوونی دەیان تیرۆریستی داعش بۆ پارێزگای کەرکووک هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە "الاتجاه پرس"، جاسم محەمەد بەیاتی سەرکردە و پەرلەمانتاری پێشووی جبهەی تورکمانی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وێرای ئاماژەدان بەوەی کە پارێزگای کەرکووک کەوتوەتە بەر شاڵاوی مەترسی تیرۆریستانی داعش ، ووتی: بە گوێرەی زانیارییەکان دەیان تیرۆریستنی داعش بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی خراپکارانە و تیرۆریستی گەیشتوونەتە کەرکووک.

بەیاتی بە ئاماژە بەوەی کە ڕاسپاردەی تیرۆریستانی داعش تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگای کەرکووکە ، داوای لە فەرماندەکانی ئاسایش کرد بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی پێویست بگرنە بەر.

Paylas: