سەرۆکی سێنتکام نەخشەی ئێران بۆ زیادکردنی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی سێنتکام نەخشەی ئێران بۆ زیادکردنی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات .
ژەنڕاڵ فڕانک مەکێنزی ، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا (CENTCOM) بە ئێن بی سی نیووزی ڕاگەیاند هێرشەکانی گرووپگەلی میلیشیاکانی سەربازی " بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە چاو ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژەنڕاڵ فڕانک مەکێنزی هەروەها جەختی کردەوە کە هەر چەندە ئەو چەکانەی کە بە دەست گەیشتوون لە لایەن گرووپگەلی میلیشیا سەربازیی هێرشبەرەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق زۆر باشن بەڵام لە بەرامبەر سەربازانی ئەمریکی کاریگەری و کارئامەییان نییە .
بە هەر هۆکارێک لەوانەیە بە ئەنقەست بێت ئێمە نازانین ، ئەوان تەنیا لە گورز لێدان بە کەسێک سەرکەوتوو نین ، و ئەمە بەرەکەتە . مەکێنزی ووتی : کە ناتوانرێ پێشبێنی بکات کە ئەمە تاکوو چ کاتێک بەردەوامی دەبێت .
هەرچەندە مەکێنزی بە شێوەی دیاریکراو لە گرووپگەلی میلیشیاکانی سەربازی هێرشبەر بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناویکی دیاریکراوی نەهێنا ، بەڵام ئەم هێرشانەی بە ناوی ئێران ناو برد و ڕایگەیاند کە ئامانجی ئێران ئەمەیە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان ناچار بکات ناوچەکە بەجێ بهێڵێت و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە کاریگەری لە سەر دەوڵەتی عێراق هەبێت و ئەمریکییەکان ناچار بە جێهێشتنی ناوچەکە بکات .