Cîhan
سەربازانی تورک لەسەردابەشکردنی كه‌لوپه‌لی دزراوی هاووڵاتیانی عەفرین، بەشەڕھاتن
گرووپی چەتەی «ئەحرار ئه‌لشام» و «فیرقەی حەمزە» لە شارۆچکەی باب و شاری عەفرین، لەسەر دابەشکردنی كه‌لوپه‌لی دزراوی هاووڵاتیانی عەفرین، بەشەڕھاتن.
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی ناو عه‌فرین، ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شكردنی ماڵ و كه‌لوپه‌لی دزراوی هاووڵاتیانی عه‌فرین لەنێوان چه‌ته‌كان دروست بووه و شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه.
له شەڕێکی قورس دا کە لە نێوان ئەو دوو گرووپە چەتەیەدا ڕوویدا، ١٠ کەس لە ھەردوولا کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو گرووپه به‌رده‌وامه.
گرووپە چەتەکانی سه‌ر به دەوڵەتی تورکیای داگیركه‌ر، لەگەڵ داگیرکردنی ھەر ناوچەیەکی هه‌رێمی عەفرین، ماڵ و سامانی هاووڵاتیانیان تاڵان كرد.