TR KU SO
FB X
Cîhan

سەردانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ توركیا دواخرا

Navas Jan
Admin
📅 29 Kasım 2023 13:58

پەیامی کورد... سەردانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ توركیا دواخرا

سەردانی سەرۆک‌کۆماری ئێران بۆ تورکیا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردووتەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی توركیا بكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە، بەڵام سەردانەکەی بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

ئاژانسەکە هیچ زانیارییەکی دەربارەی هۆکاری دواخرانی سەردانەکەی رەئیسی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاشکراکرابوو، کە تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی رەئیسی و ئەردۆغان، شەڕی حەماس و ئیسرائیل و ئاگربەستی غەززە دەبوو لەگەڵ دۆخی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی.


 

Paylas: