سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خرانە دۆخی ئامادەوە
پەیامی کورد … سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خرانە دۆخی ئامادەوە
تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی خۆی لە عێراق خستووەتە ئامادەباشی توندەوە.
فۆکس نیوز لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئاستی ئامادەباشی بۆ بەپەرچدانەوەی هەڕەشە لەناو ڕیزەکانی سوپای ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق خراونەتە ئەو پەڕی ئامادە باشییەوە، بە تایبەت لە بنکەی ئاسمانی بەلەدی باکوری بەغدا، کە بنکەی سەرەکی فڕۆکە ئێف ١٦کانی عێراقیشی لێیە و هەفتەی ڕابردوو بە کاتیۆشا هێرشی کرایە سەر.
بەگوتەی ئەو سەرچاوانەی ئەمریکا، حاڵەتی ئامادەباشییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک درێژەی دەبێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هەر هێرشێک کە بکرێتە سەریان.
ئەو ئامادەباشیەی ئەمڕۆی سوپای ئەمریکا لە عێراق، دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی دوێنێ هەینی بوو، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سنوری نیوان سوریا و عێراق کردیاتنە سەر دوو گروپی چەکداری سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە پای ئەو دوو هێرشە موشەکەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کرایە سەر فڕۆکەخانە هەولێر و کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی و هێرشەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.