سەرمایەگوزارییەکانی عەرەبستان لەگەڵ ڕووسیا ئەنجامی ستراتیجی گەورەیان دەبێت
پەیامی کورد ... عەرەبستانی سەعوودی دەیەوێت سەرمایەگوزرایەکی زۆر گەورە لە پیشەسازی پێترۆکیمیای ڕووسیادا ئەنجام بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، خالد ئەلفالح ، وەزیەی نەوت پیشەسازی و سەرچاوەکانی مەعدەنی عەرەبستان لە ووتوووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵی سەعوودی " الاخباریە " سەرەڕای ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : " ئێمە لە ووتوووێژ لەگەڵ بەرپرسی سندووقی سەرمایەگوزارییەکانی کەرتی تایبەتی ڕووسیا پەرەپێدانی تەرحگەلی سەرمایەگوزاری و سەرمایەگوزاریگەلی گەورە نە تەنیا لە پیشەسازی گاز بەڵکوو پێترۆکیمیامان لە ڕووسیا خستە بەر باس کە داهاتوویەکی پڕ باشی هەیە .
"
خالد ئەلفالح ، هەوەها جەختی کردەوە کە عەرەبستان دەیەوێ بە ڕێژی میلیارەها دۆلار لە ئابووری ڕووسیا سەرمایەگوزاری بکات و ڕووسیاش سەرمایەگوزاری هاوشێوە لە ئابووری سەعوودیەدا ئەنجام دەدات .
لەم تازەییانە دا وەزیری نەوت ، پیشەسازی و سەرچاوەکانی مەعدەنی عەتەبستان ڕایگەیاند هیوادارە کۆمپانیای " SAUDI ARAMCO " ڕەوەندی چۆنیەتی ڕێکەوتننامەی چوونە ناو تەرحی بەرهەم هێنانی گازی شل لە ناوچەی قوتبی باکووری بەناوبانگ بە " ئەرکتیک ئێس پی گێ – ٢ " لە ساڵی ٢٠١٩ دا بگەێنێتە کۆتایی . بە ووتەی ئەو ، ئەم کۆمپانیایە سەعوودیە دەتوانێ ببێتە یەکێک لە بەدیهێنەرانی سەرەکی لە بازاڕی گازی شل دا .
خالد ئەلفالح هەروەها ووتی : " سەربەخۆ لە بەدیهێنانی ئەم مامەڵەیە لە هەر حالێکدا " SAUDI ARAMCO " ڕۆڵی گەورە و سەرەکی ش لە بواری دەرهێنانی گاز و هەم لە لە بواری فرۆشتنی گازی شل دەبێت .
وەزیری نەوت ، پیشەسازی و سەرچاوەکانی مەعدەنی عەرەبستان هەروەها ڕایگەیاند ڕیاز لە حاڵی ووتوووێژو سەبارەت بە تەرح گەلی پەیوەند بە گازی شل لەگەڵ هەندیك لە ووڵاتان لەوانەش ڕووسیا ئەمریکا و ئۆسترالیایە .