سەروەت و سامانی خامنەیی ئاشکرا بوو
پەیامی کورد … سەروەت و سامانی خامنەیی ئاشکرا بوو
ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا ئاشكرای دەكەن، سەروەت و سامانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران گەیشتووەتە 95 ملیار دۆلار و پرۆژە یاسایەكیشیان پێشكەش كردووە بۆ ئاشكراكردنی سەروەتی رژێمی تاران.
فرێنچ هیڵ و ئیڵا لاوسن ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەداوە، سەروەت و سامانی عەلی خامنەیی گەیشتووەتە 95 ملیار دۆلار و ئەوەش كارئاسانی بۆ كردووە كە كۆنترۆڵی ئێران بكات لەكاتێكدا گەلەكەی بەدەست كەمی خۆراك و ئاو و سوتەمەنییەوە دەناڵێنن.
رونیشیان كردووەتەوە، دەیانەوێت پرۆژە یاسایەك پێشكەش بكەن و داوا ئێرانییەكان بكرێت كە چاكسازی ئابوریی بكەن، چونكە لەكاتێكدا كە هاوڵاتیانیان پشتگوێ خستووە و مامەڵەیەكی دیكتاتۆرانەیان هەیە، هاوكاری گروپە تیرۆرستییەكان دەكەن.
بەپێی زانیاریەكان، پرۆژە یاساكە ناوی "یاسای لێپرسینەوەی بەرپرسانی ئێرانی بۆ ساڵی 2021"ە و ئیدارەی ئەمریكا ناچار دەكات هەر زانیاریەكی هەواڵگری لەسەر سەروەت و سامانی بەرپرسانی ئێران هەیە ئاشكرای بكات، بەتایبەتی 20 بەرپرسی باڵای حكومەتی تاران لەسەرووشیانەوە عەلی خامنەیی و چەندین برپرسی سەربازی حكومی.