Cîhan
سێ سەرباز لە ئێران بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد ... له پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئیران به هۆی دروستبوونی لافاوەوە ٣ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئێران شه‌وی ڕابردوو، به هۆی دروستبوونی لافاو له شارۆچكه‌ی میرجاڤه سەربە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان نزیك بە سنووری پاكستان، سێ سه‌ربازی سه‌ربه یەکەکانی پاسه‌وانی سنوور گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوکات رێژەی باران بارین ئەمسال بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە چاو ساڵانی پێشوو بەم هۆیەشەوە چەندین رووداوی لەم شێوەیە روویداوە.
شایەنی باسە، له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌رمی سێ سه‌ربازه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.