TR KU SO
FB X
Cîhan

سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا لەگەڵ هێرشی مووشەکی بۆ سەر دیمەشق بەرەنگاربووەوە

سارا
Yazar
📅 06 Şubat 2020 18:00

پەیامی کورد    ...   سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا لەگەڵ هێرشی مووشەکی بۆ سەر دیمەشق بەرەنگاربووەوە .

ئاژانسی هەواڵی سانا ڤیدیۆیەکی لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر دیمەشق لە ڕێگای سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریاوە بڵاو کرووەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لەم ڤیدیۆیە کە بلاو کراوەتەوە کار کردن بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا و هەروەها تریشقەی ئاسمانی بەدی دەکرێت .

پێشتر ڕاپۆرت دراوە کە لە دیمەشق دەنگی تەقینەوەگەلێک بیستراوە بە جۆرێک کە ئاژانسی هەواڵی سانا ڕایگەیاندووە ، ئەم هێرشە لە بەرزاییەکانی جەولانەوە کە لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە ئەنجام دراوە ، جێگای ئاماژەیە کە ڕژیم سووریا چەندین ئامانجی پێکاوە .

لەمبارەوە تاکوو ئێستا ئەرتەشی ئیسرائیل هیچ بەیانێک یا خود کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە .

Paylas: