TR KU SO
FB X
Cîhan

سێ تەقینەوە بەغدای هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 24 Şubat 2021 15:30

پەیامی کورد … سێ تەقینەوە بەغدای هەژاند

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ سێ بۆمبی چێندراو كۆگاكانی مەی فرۆشیان لە بەغدا كردووەتە ئامانج.

 

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی شووباتی ٢٠٢١، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند سێ بۆمبی چێندراو لە ناو شاری بەغدا تەقیونەتەوە كە كۆگاكانی مەی فرۆشیان لەو شارە كردووەتە ئامانج و یەكێێك لە بۆمبەكان لە گەڕەكی كەڕادە بووە.

 

دوو بۆمبەكەی دیكەش لە ناوەڕاستی شارەكەبوون سەرجەم بۆمبە چێندراوەكان كۆگاكانی مەی فرۆشیان كردووەتە ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە تەنها زیانەكان ماددی بوون. 

Paylas: