کەسایەتی و شێخی عەشیرەتەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق داوای یارمەتی لە "عەلی سیستانی " دەکەن
پەیامی کورد ... کەسایەتی و شێخی عەشیرەتەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق داوای یارمەتی لە "عەلی سیستانی " دەکەن .
شێخی عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق هانا بۆ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئایینى شیعه ده‌به‌ن و هۆشدارى له‌وه ده‌ده‌ن، شه‌ڕى ناوخۆیى به‌ڕێوه‌یه، ئاماده‌یى خۆیشیان پیشانده‌ده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى حزبه گه‌نده‌ڵه‌كان.
ئه‌و شێخ و كه‌سایه‌تییه دیارانه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، پێشتر به‌ڵێنیان به سیستانی داوه، كه شمشێرێك ده‌بن به‌ده‌ستیه‌وه له‌پێناو عیراق و به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كانیشیه‌وه ڕۆیشتوون و قوربانییان داوه بۆ نیشتمان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ڕوى شه‌رعى و مرۆییه‌وه داوای لێده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات و خه‌ریكه ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت. ده‌شڵێن "یاسا نه‌ماوه و ده‌ستى مافیا و گرووپه‌كان له‌ژێر ناوى خۆپیشانداندا كراوه‌ته‌وه".
شێخی عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییەکانی عێراق بۆ سیستانی نووسیویانه "ده‌زانین سیاسییه‌كان دڵیان پڕكردویت و حزبه‌كانیان گه‌نده‌ڵى و وێرانكارى و هه‌ژارییان بڵاوكردوه‌ته‌وه و تۆش ده‌ته‌وێت وانه‌یان دابه‌یت و خه‌ڵك داواى مافه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته داوا له بریكاره‌كانت بكه‌یت راستى ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات بۆت شیبكه‌نه‌وه و چیتر به‌رگه‌ى ئه‌م بارودۆخه ناگرین، بۆیه پێویسته ده‌ستوه‌ردان بكه‌یت".
ته‌ئكیدیشیانكردوه‌ته‌وه، رۆحیان و چه‌كه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ شه‌هیدبوون، ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت رووبه‌ڕووى حزبه گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه و ئه‌وانه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بە قازانجی خۆیان بۆ ده‌ستكه‌وتى ماڵ و سه‌روه‌ت، دووریانده‌خه‌نه‌وه.