٣٥٥ کەس تووشبوو بە ڤیرووسی کرۆنا لە کەشتییەکی موسافری ژاپۆنی دا قەرەنتینە کراون
پەیامی کورد ... ٣٥٥ کەس تووشبوو بە ڤیرووسی کرۆنا لە کەشتییەکی موسافری ژاپۆنی دا قەرەنتینە کراون .
لە کەشتییەکی موسافری دیامۆند پڕەنسێس کە لە کەنارئاوی بەندەری یووکۆهامای ژاپۆن لە قەرەنتینەیە ٧٠ کەسی تووشبوو بە ڤیرووسی کرۆنا ئاشکرا کران .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن ئێچ کا بە پشت بەستن بە ووتەکانی وەزیری تەندرووستی ژاپۆن ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە .
وەزیری تەندرووستی ژاپۆن ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەرنامەیەکدا ڕایگەیاند : هەموو ئەو کەسانەی تووشبووی ڤیرووسی کرۆنان لە نێوان موسافران و ئەندامانی خەدەمەی کەشتییەکەدا گەیشتووەتە ٣٥٥ کەس .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر نزیکەی ١٠ موسافر کە زیاتر لە ٨٠ ساڵ تەمەنیان هەبووە و نیشانەکانی ڤیرووسی کرۆنا لەواندا بەدی نەکراوە لە کەشتییەکە دەرچوونە ، هەرچەندە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ژاپۆن ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانی خۆی لەم کەشتییە بە ٤ فڕۆکە دەردەخات . هەروەها فڕۆکەکان ئەمڕۆ دەگەنە ژاپۆن و ڕۆژی دووشەممە ووڵاتەکە بە جێ دەهێڵن .
هەروەها بەدەرکەوتووە کە ٨ کەسی دیکە لە تۆکیۆ کە بەم کەشتییەوە پەیوەندیدار نەبوونە تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە . و وا پێدەچێت لە شۆفێری تاکسییەکەوە کە سەرەتای هەفتە نەخۆشییەکەی ناسێندراوە تووش بوونە .