TR KU SO
FB X
Cîhan

٧٠ کەس کە زۆربەیان عێراقین بە گومانی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی داعش لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکران

سارا
Yazar
📅 30 Aralık 2019 18:58

پەیامی کورد    ...   دەسەڵاتدارانی توركیا ٧٠ كەسیان دەستگیركرد، كە زۆرینەیان عیراقین و گومانی ئەوەیان لێدەكرێت سەر بە رێكخراوی داعش بن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دەسەڵاتدارانی توركیا ٧٠ كەسیان دەستگیركردوە، كە گومانی ئەوەیان لەسەرە سەر بە رێكخراوی داعش بن.
روونیشكراوەتەوە، زۆربەی ئەو دەستگیركراوانە عێراقین و ٣٣ كەسیان لە ئانکارا دەستگیركراون و ئەوانی دیکەش لە پارێزگاكانی باتمان، قەیسەری و ئەزەنە بوون.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا هێزە ئەمنییەكانی توركیا پرۆسەی بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی داعش لە ووڵاتەكەی چڕكردوەتەوە و ژمارەیەكیانی رەوانەی ووڵاتەكانیان كردوەتەوە.

Paylas: