Cîhan
سعودیە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد... سعودیە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و جەخت لە گرنگیی وەستانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئێران دەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەدا، هەموو دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاساییش و ئارامیی عێراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "گرنگە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە رووی هەموو پێشێلکارییەکانی ئێراندا بوەستێتەوە".