TR KU SO
FB X
Cîhan

پێش بینی یە نوێیەکەی بیل گیتس دەربارەی کاتی درووست بوونی واکسەنی کۆرۆنا

سارا
Yazar
📅 02 Mayıs 2020 17:27

پەیامی کورد     ...    پێش بینی یە نوێیەکەی بیل گیتس دەربارەی کاتی درووست بوونی واکسەنی کۆرۆنا .

بیل گیتس بۆنیاتنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهانە کە خۆی بۆ چالاکییە خێرخوازانەکان و مرۆڤدۆستانەکانی تەرخان کردووە و هەوڵی بێووچانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتی بە مەبەستی درووست کردنی واکسەنی کۆرۆنا ڤیرووس هەیە لە نوێترین ووتەکانی خۆیدا زووترین کاتی درووست بوون بۆ ئەم واکسەنەی ٩ مانگی دیکە ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بیل گیتس لە ووڵامدانەوە بە پرسیاری ئەوەی کە کاتی کۆتایی هاتنی نەخۆشی گشتگیری کۆرۆنا چ کاتێکە ڕایگەیاند : کاتێک ئەم ڕووداوە ڕوودەدات کە شیوەیەکی دەرمانی تا ڕادەیەک تەواو و گشتگیر لەگەڵ دەرمان یا واکسیناسیۆنەکەدا تا ڕادەیەک لە سەر هەر مرۆڤێکی سەر گۆی زەوین لە بەرامبەر کۆرۆنای نوێ دا ئەنجام بدرێت .

ئە نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی کە دەرمانێکی ڕاستەوخۆ بەم زووانە بۆ ئەم جۆرە لە ڤیرووسە درووست ناکرێت .

هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە پێویستیمان بە مۆعجەزەیەکی دەرمانییە بە لانیکەم کاریگەری دەرمانی ٩٥ ٪ بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی ئەم نەخۆشییە . زۆربەی دەرمانەکانی ئێستا کارئامەییەکی پێویستیان نیە ، هەرچەندە ئەوان دەتوانن ژیانی زۆر خەڵک ڕزگار بکەن بەڵام بۆ گەڕانەوەی ئێمە بە حالەتی نۆرمال و ئاسایی کەمە و ئێستا بە هیواوە چاوەڕێ دانیشتووین .

 

Paylas: