شەڕی قورس لە عەفرین بەردەوامە
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ناحیه‌ی ره‌جۆ به پێشڕه‌وی سوپای سووریای ئازاد ده‌ستیپێكردووه كه ئامانجی توركیا و چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد داگیركردنی ئه‌و ناحیه‌یه
له‌شكركیشی و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای توركیا و چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد هێرشیكی فراوانیان كرده سه‌ر ناحیه‌ی ره‌جۆی سنووری عه‌فرین كه ئامانجی توركیا و چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد داگیركردنی ئه‌و ناحیه‌یه .
هاوكات به گوته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی توركیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له جۆری ئێف شازده به‌چڕی بۆردوومانه‌كانیان ده‌ستپێكردووه .
هه‌روه‌ها هێلیكۆپته‌ری جۆری ئاتاكی توركی، هێرشی كردۆته كرده سه‌ر پێگه‌یه‌كی یه‌په‌گه له ناحیه‌ی ره‌جۆ و به گوته‌ی سوپای توركیا نۆ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو گوندیشیان داگیر كردووه .