TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆشکی کۆماری عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستی بە سەردا گیرا

Navas Jan
Admin
📅 29 Ağustos 2022 20:21

پەیامی کورد... کۆشکی کۆماری عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستی بە سەردا گیرا

 

خۆپیشاندەران بەربەستەکانی کۆشکی کۆماریان تێکشکاند و دەستیان بەسەر کۆشکی کۆماریدا گرت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، دوای ئەوەی موقتەدا سەدر بڕیاری وازهێنانی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەران بە لێشاو ڕوویان کردە ناوچەی سەوز لە بەغدا و کەمێک پێش ئێستا هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی کۆماری عێراق، شوێنی مانەوەی بەرهەم ساڵح و دوای تێکشکاندنی دیوارە کۆنکرێتییەکان، دەستییان بەسەر کۆشکی کۆماریدا گرت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە هێزەکانی سوپای عێراق لەسەر جەم شوێنە گشتیی و شەقامەکانی بەغدای پایتەخت بڵاوەیان پێ کراوە و باری لە ناکاو و قەدەغەی هاتووچۆش ڕاگەیاندرا.

Paylas: