شەڕڤانێکی دیکەی یەپەگە خۆی فیدای نیشتمان کرد
شەڕ و پێکدادانی تورکیا لە عەفرین لەگەڵ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە بەردەوامە، ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل، ڕایگەیاند" لە جندرێسی عەفرینی رۆژئاوای کورستان شەڕڤانێکمان چالاکی فیدایی ئەنجامداوە."
دوێنێ ئێوارە شەڕڤانێکی دیکەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچەی جندرێس خۆی بە سوپای تورکیادا تەقاندەوە
بەپێی ڕاگەیندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە : ئەحمەد ئەلوەلۆ " خەڵکی حەسەکە " لە رۆژی 8/3/2018 لە ناوچەی جندرێس خۆی بە کاروانێکی هێزەکانی تورکیادا تەقاندووەتەوە و هەتا ئێستا ئاماری کوژراو و بریندارەکان بە تەواوی نەزانراوە .
یەپەگە، دەشڵێت "وەکو چۆن ئارین میرکان له بهرخۆدانى کۆبانێ و ئاڤێستا خابوور له بهرخۆدانى سهردهمى عهفرین به چالاکى خۆیان بوونه ڕۆحى سهرکهوتن، بهو شێوهیهش ههڤاڵ ئایلان بووه درێژهپێدهرى رێگهى ئهوان."