Cîhan
شەڕڤانان سەرکەوتنێکی دیکە لە عەفرین تۆماردەکەن
شەڕڤانانی کورد لە سنووری کانتۆنی عەفرین (٥٦) سەربازی توركیا و چەکداری گروپە توندڕەوە ئیسلامییەكانی هاوپەیمانی تورکیا كوژران.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردوووەتەوە، کە شەڕڤانان لەگوندی بافلۆری، سەر بە شارۆچكەی جندرێس، هێرشێكیان لەدژی سوپای توركیا ئەنجامدا، لە ئەنجامدا (٢٦) سەرباز و چەكداری گرووپە توندڕەوە ئیسلامیەكان كوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەگوندی بلێلكای سەر بەڕاجۆ، سەربازانی سوپای توركیا كەوتوونەتە بۆسەی شەڕڤانانی (یەپەگە و یەپەژە)وە، لە ئەنجامدا زیاتر لە (٣٠) سەرباز و چەكداری سەر بەسوپای توركیا كوژراون و ژمارەیەكی دیکەش برینداربوون.
ماوەی (٤٥) رۆژە هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا لەلایەن شەڕڤانانەوە هێرشەكان تێكشكێنراوە و سەدان سەربازی سوپای توركیا كوژراون.