TR KU SO
FB X
Cîhan

شاندی عێراقی بۆ ئامادەکاری سەفەری کازمی سەفەری ڕیازیان کرد

سارا
Yazar
📅 19 Temmuz 2020 23:40

پەیامی کورد     ...   شاندی عێراقی بۆ ئامادەکاری سەفەری کازمی سەفەری ڕیازیان کرد  .

شاندی پلە باڵای دەولەتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە ڕیاز ، پایتەختی عەرەبستان کە ئەم سەفەرە سەرەتایەک بۆ سەفەری موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ عەرەبستان ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی دەوڵەتی عێراقی ڕایگەیاندووە : کە شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی عەلی عەللاوی ، چێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ گەیشتە ڕیاز تاکوو دەربارەی دانیشتنی شەورای هەماهەنگی عەرەبستان و عێراق بەڕێوە بچێت . سەفەری ئەم شاندە هەروەها بۆ ئامادەکاری بۆ سەفەری موستەفا کازمی بۆ عەرەبستان ە .

بەرپرسێکی دەوڵەتی ڕۆژی رابردوو ڕایگەیاند کە سەفەری ئەم نزیکانەی کازمی بۆ عەرەبستان و هەروەها بۆ ئێران " هەوڵێکە بۆ بەرقەرار کردنی تەوازن لە پەیوەندییەکان " ە .

کازمی پێش سەفەرەکەی بۆ ڕیاز بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان ، وەلیعەهدی عەرەبستان ، ئەمڕۆ لەگەل موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە بەغدا دیداری کرد .

 

Paylas: