TR KU SO
FB X
Cîhan

شاندەکەی ئەمریکا چوونیان بۆ لووتکەی داڤۆس هەڵوەشاندەوە

سارا
Yazar
📅 18 Ocak 2019 18:25

پەیامی کورد  ...  شاندی ئەمریکا کە بڕیاربوو بەشداری لووتکەی ئابووری جیهانی لەداڤۆس لە ووڵاتی سویسرا بکات ، بە هۆی ئەوەی کە حکوومەتی ئەمریکا داخراوە سەردانەکەی خۆیان بۆ ئەم دانیشتنە هەڵوەشاندەوە .

ووتەبێژی کۆشکی سپی " سارا ساندێرز " لە سەر ئەم بابەتە ڕاگەیندراوێکی بە نووسین بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند : بە هۆکاری ئەوەی کە حکوومەتی فێدراڵ بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ داخراوە ، سەردان کردنی داڤۆس لە لایەن شاندی ئەمریکاوە بۆ ئەو ووڵاتە هەڵوەشێندراوەتەوە .

سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ یش ڕایگەیاندبوو بەشداری لۆتکەی داڤۆس ناکات .

جێگای ئاماژەدانە ، لە بەر دەرنەچوونی بوودجەی درووست کردنی دیواری سنووری مەکزیک لە کۆنگرەی ئەمریکا ، حکوومەتی فێدراڵی ئەمریکا لە لایەن ترامپ ەوە ، زیاتر لە دوو حەفتەیە داخراوە و کارمەندەکان ناتوانن مووچەکانی خۆیان وەربگرن .

Paylas: