TR KU SO
FB X
Cîhan

شەڕ و پێكدادان لە سودان دەستی پێكردەوە و ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندان

Navas Jan
Admin
📅 29 Nisan 2023 17:24

پەیامی کورد... شەڕ و پێكدادان لە سودان دەستی پێكردەوە و ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندان


شەڕ و پێكدادان لە خەرتوومی پایتەختی سودان دەستی پێكردەوە و بەپێی كۆتا ئامارە فەرمییەكانیش تاوەكو ئێستا 411 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 2 هەزار كەسیش بریندارن.

بەپێی زانیاریەكان، شەڕ و پێدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا دەستیان پێكردووەتەوە بەتایبەتی لە خەرتوومی پایتەخت و دەوروبەری، هێزەكانی پشتیوانی خێراش ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە كۆنترۆڵی 90%ی خەرتوومیان كردووە.

لای خۆیەوە سەندیكای پزیشكانی سودان بڵاویكردووەتەوە، تاوەكو ئێستا 411 كەس بەهۆی پێكدادانەكانەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 2 هەزار و 23 كەسیش بریندار بوون، سەرچاوە نافەرمییەكانیش باس لەوە دەكەن، كە ژمارەی قوربانیان لەوە زیاترن.

ماوەی 14 رۆژە پێكدادانی سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە سودان بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش هیچ هیوایەك بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان نییە، ئەوەش سەرەڕای هەوڵی چەندین وڵات بۆ وەستانی شەڕ و دەستكردن بە دانوستان.

Paylas: