پاشای ئوردۆن داوا لە ئیسرائیل دەکات زەوینەکانیان بگەڕێنێتەوە
پاشای ئوردۆن ڕایگەیاند کە ئیسرائیل دەبێ زەوینەکانی ئەم ووڵاتە بگەڕێنێتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە ئەلجەزیرەوە ، پاشای ئوردۆن بە وولاتی ئیسرائیل ڕاگەیاند کە نییەتی نییە هەندێک لە خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو ووڵات کە لە ساڵەکانی ١٩٩٤ دا تۆمار کراوە سەر لە نوێ واژوو بکاتەوە عەبدۆڵلای دووەم پاشای ئوردۆن ڕایگەیاند کە نییەتی هەیە ئەو زەوینانەی کە لە پەیمانی ئاشتی ساڵی ١٩٩٤ دا بە ئیسرائیل دابوو بیگەڕێنێتەوە .
ئوردۆن لەمساڵەدا ٤٠٥ هێکتار لە زەینە کشتوکاڵییەکانی خۆی کە ناوی ئەلغەمرە ڕادەستی ئیسرائیل کردووە . ئەم هەواڵە سەرنجی گرووپگەلی سیاسی و خەڵکی زۆر بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە . ئەم زەوینانە کە بە ئیجارەی " کرێ " ٢٥ ساڵەی ئیسرائیل دەرهاتووە ئێستا شوێنی کشتوکاڵی ئیسرائیلییەکانە .
ماوەی کرێی ئەم زەوینانە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ بە کۆتا دێت ، بەڵام ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکە ڕایدەگەێنێت کە ئوردۆن دەبێ سەبارەت بە پڕۆگرامەکانی خۆیبۆ بەردەوامی یاخود کۆتایی پێهێنان یەک ساڵ پێشتر لە بە کۆتاهاتنی ٢٥ ساڵ ئیجارەنامە ، ڕابگەێنێت .پاشا عەبدۆڵلای دووەم ووتی : ناوچەکانی ئەلباکوور و ئەلفەر هەموو کاتێک ئوردۆنی بووە و ئوردۆنیش دەمێنێتەوە .