TR KU SO
FB X
Cîhan

شارێكی عێراق بەرزترین پلەی گەرمای له‌ سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركرد

Navas Jan
Admin
📅 26 Temmuz 2023 23:24

پەیامی کورد... شارێكی عێراق بەرزترین پلەی گەرمای له‌ سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركرد


ئه‌مڕۆ بەسرە لە گەرمترین شارەکانی جیهاندا پلەی یەکەمی گرتووە، بەپێی خشتەی 24 کاتژمێری گەرمترین ناوچەکانی جیهان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26_ی ته‌موز_ی 2023 وێستگەی بلاسیرڤێڵی ئەمریکی خشتەی گەرمترین ناوچەکانی جیهانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە بەسرە و پێنج ناوچەی دیکەی عێراق لە گەرمترین شارەکانن لە جیهاندا.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ناوچەی حسێن – بەسرە گەرمترین ناوچەیە لە جیهاندا بە تۆمارکردنی 50 پلەی سەدی، هەروەها فڕۆکەخانەی بەسرەی نێودەوڵەتی لە پلەی دووەمدا دێت بە 49.9 پلەی سەدی.

ناوچەکانی ناسریە لە عێراق پلەی دەیەم ناوچەی گەرمی جیهانی هەیە بە 48.6 پلەی سەدی، هەروەها نەجەف بە پلەی یانزەیەم دێت و ناوچەی عەمارە لە پلەی دوانزەیەمدایە.

Paylas: