کۆشکی سپی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئەمریكا پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كات و ئیدانه‌ی مامه‌ڵه‌ی توندی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران.
كۆشكی سپیی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووباره پشتگیری واشینتۆنی ده‌ربڕی بۆ "خۆپیشاندانه ئاشتیخوازانه‌كانی" گه‌لی ئێران به‌رامبه‌ر به رژێمی وڵاته‌كه.
كۆشكی سپی هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هێز و تووندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران و پچڕاندنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كات، ئێرانیشی به به‌رده‌وامییدان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و پشتگیرییكردنی تیرۆر تۆمه‌تباركرد.
پێشتریش هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئێران ده‌ربڕیبوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له به‌رامبه‌ردا ئیدانه‌ی ئه‌و پشتگیرییكردنهی ئه‌مریكای بۆ خۆپیشانده‌رانی ووڵاته‌كه‌ی كرد.