Cîhan
کۆشکی سپی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە کارێکی درووست ناو دەبات
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە کارێکی درووست ناو دەبات
جۆن کۆربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند : ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە بڕیارێکی درووست دەزانێت.
ئێستا پێگەی ستراتیژی ئەمریکا بەهێزترە و دەرفەتی زیاتری هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکراین و جێبەجێکردنی ئەرکە ئەمنییەکانی.